هاتوچۆی هه‌رێم بڕیارێكی لەسەر سزای سەرپێچیی هاتوچۆ دەركرد
بەوتەی بەڕێوەبەری ئامار‌و پلاندانانی هاتوچۆی گشتیی هەرێمی كوردستان پارە یزای هاتوو، بەشێوەی قیست بە هاوڵاتیان وەردەگیرێتەوە.
عه‌قید (ئه‌سعه‌د كه‌ریم جوكڵ) به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار و پلاندانانی هاتوچۆی گشتیی هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند، به‌هۆی هه‌بوونی تێبینی له‌سه‌ر رێنماییه‌كی وه‌زارتی ناوخۆ بۆ زیادكردنی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ و ناڕه‌زاییی په‌رله‌مانتاران، له ئێستادا رێنماییه‌كه راگیراوه و جێبه‌جێ ناكرێت، لەوەدا باری ئابووریی هاووڵاتیان لە به‌رچاو گیراوە و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه ئه‌مه ده‌بێته بارگرانییه‌كی زۆرله‌سه‌ر هاووڵاتیان و له‌م قه‌یرانه‌دا ناتوانن ئه‌و هه‌موو سزایه بده‌ن.
وتیشی "رێنمایه‌كی دیكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆه ده‌رچووه، ئه‌ویش وه‌رگرتنی پاره‌ی سزای هاتووه به‌شێوه‌ی قیست، واته هاووڵاتی ده‌توانێ ئه‌و سزایی له‌سه‌ریەتی، به‌شێوه‌ی قیست بیداته حكوومه‌ت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێستا به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت ڕێکارە یاساییەکانی تەواو ببن و له‌كاتێكی نزیكدا ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه".
PM:03:23:30/11/2016