پەیامنێری سپی: خۆپیشاندانەکەی سلێمانی بەرفراوان دەبێت

پەیامنیری سپی میدیا ئاشکرایکرد کە سەرەڕای ڕێگرییەکان، بۆ کۆتایی پێهێنان بە خۆپیشاندان و شکاندنی بایکۆت، مامۆستایان لە سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە ئێستادا خۆپیشاندانەکە بەرفراوا دەبێت.

پەیامنێری سلێمانی لە نزیک پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند "ئەگەرچی فشارێکی زۆر کراوە و هێزێکی زۆری ئاسایش بڵاوەی پێکراوە، بەڵام لە ئێستادا پۆل پۆل مامۆستایان دەچنە نێو خۆپیشاندەراەوە و خۆپیشاندانەکە بەرفراوان دەبێت".

مامۆستایانی ناڕازیش ڕایانگەیاند نەوشیروان حەمە غەریب کارگری لقی سلمانی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان و ٥ ێەندامی ئەنجومەنی نارازی دەستگیرکراون لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.



AM:11:07:01/12/2016