نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار كرد
ئەمرۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزترین ئاستی تۆمار كرد، كە ئەمەش لەژێر كاریگەریی رێكەوتنی نێوان وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك‌و روسیا بۆ كەمكردنەوەی كەڵكەبوونی نەوتی خاوی جیهاندا بوو.
ئەمرۆ پێنجشەممە 1/12، نرخی نه‌وتی خاو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا 13 به‌رزبووه‌وه‌و تا نیوەرۆی ئەمرۆ نه‌وتی خاوی برنت گه‌یشته 52 دۆلار‌و 10 سەنت.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس بە 49 دۆلار‌و 63 سەنت مامەڵە كرا.
دوێنێ ئێواره ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین رێكه‌وتنی له‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه له‌دوای ساڵی 2008ه‌وه.
به‌پێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، هاوكات له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنكه‌ی دوێنێ ئێواره‌ی نێوان ئه‌ندامانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) بۆ سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئۆپیك و ڕوسیای به‌رهه‌مهێنی زه‌به‌لاحی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ وشككردنی نه‌وتی خاوی كه‌ڵه‌كه بوو ی جیهانی.
PM:01:40:01/12/2016