هەفتەی داهاتوو موچەی ئەم شوێنە دابەش دەكرێت

سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان دابەش دەكرێت.

فاروق عەزیز، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ماڵپەڕی SNNی ڕاگەیاندووە "ھەرچەندە تائێستا بەفەرمی لەوادەی دابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیران خانەنشینان ئاگادار نەكراوینەتەوە، بەڵام بەپێی وتەی چەند بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی، ھەفتەی داھاتوو موچەی مانگی حوزەیران دابەشدەكرێت".

ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستۆتەڕوو" ئەو بەرپرسانەی وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندووین كە بڕیارە ڕۆژانی ٥ و ٦ی كانوونی یەكەم، موچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینانی پێشمەرگەو مەدەنی دابەشبكرێت".

تا ئێستا بە فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابوری وادەی دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی دیاری نەكردووە.





PM:04:36:01/12/2016