گۆڕان: چەندینجار ئاسایشی پارتی هەڕەشەی لە کامێرامانە تیرۆرکراوەکەمان کردووە

دوای چوار رۆژ تەرمی کامێرامانێکی KNN ئامێدی دۆزرایەوە، ئەمیر گۆران بەرپرسی نوسینگەی ئەو کەناڵە لە دهۆک دەڵێت" 
 چەندینجار لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە هەڕەشەی لێكراوە".
  
دوای (4) رۆژ بێشەروشوێنبونی، تەرمی وێنەگرێكی كەناڵی ئاسمانی (KNN) لە گوندێكی سەربە قەزای ئامێدی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستان دۆزرایەوە.

(شوكری زەینەدین) وێنەگری كەناڵی (KNN) كە ماوەی (6) ساڵە هاوكات لەگەڵ كاری وێنەگریدا، وەك پەیامنێر بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) لە دەڤەری ئامێدی كاردەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەكەی لە گوندێكی سەربە قەزای ئامێدی دۆزرایەوە.

بەر لە دۆزینەوەی تەرمەكەی، شوكری ماوەی (4) رۆژ بێسەروشوێن بو.

ئەمیر گۆران بەرپرسی نوسینگەی (KNN) لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند، ماوەی (4) رۆژە بەدواداچون دەكەن بۆ چارەنوسی ئەو رۆژنامەنوسە، بەداخەوە تەرمەكەیان دۆزییەوە.

ئاشكرایكرد" چەندینجار لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە هەڕەشە لە شوكری كراوە‌و داوای لێكراوە واز لەكاركردن بهێنێت لەگەڵ (KNN)دا".

شوكری زەینەدین لە ساڵی 2013دا لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە بەبیانوی كاركردن لەگەڵ (KNN) دەستگیركراوە، سێ هەفتە لەمەوبەر بەهەمان شێوە هەڕەشەی لێكراوە دەبێت دەست لە پیشەكەی هەڵگرێت.

شوكری زەینەدین لەدایكبوی ساڵی 1976ەو خێزاندارە‌.



AM:12:39:02/12/2016