ڤیدیۆ..وەزیری کۆچ‌و کۆچبەران لەسەر گرتە ڤیدیۆی دەمەقاڵێیەکی روونکردنەوە دەدات

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، دەرباز محەمەد لەسەر ئەو دەمەقاڵێیەی لەگەڵ بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتەکەیدا لە یوتوب بڵاکراوەتەوە، دەڵێت" عەباس ئەلئەسەدی " ئەلئەسەدی پابەند نەبووە بە رێساكان و فەرمانەكەی جێبەجێنەكردووە و هەوڵیشیداوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی كە خاوەندارێتییەكەی بۆ وەزارەت دەگەڕیتەوە".

دەرباز محەممەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق  لە لێدوانێكدا  رایگەیاند:"بۆ رای گشتی رایدەگەیێنین كە (عەباس ئەلئەسەدی) لێكۆڵەرەوەی گشتیی بەفەرمانی دیوانی وەزارەت لە بەرواری 16-11-2016 لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بۆ دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری گوازراوەتەوە، بەڵام ئەلئەسەدی پابەند نەبووە بە رێساكان و فەرمانەكەی جێبەجێنەكردووە و هەوڵیشیداوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی كە خاوەندارێتییەكەی بۆ وەزارەت دەگەڕیتەوە بدات و رەتیكردووەتەوە رادەستی بەشی ئامێرەكانی وەزارەتەكەمان بكاتەوە". 

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەشڵێت "بەپێی رێسا و یاساكانەوە هەرگیز ناكرێت موڵكی گشتیی بۆ مەرام و مەبەستی تایبەت بەكاربهێنرێت و بۆ ئەم مەبەستەش من وەك وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ویستم كێشەكە چارەسەر بەكەم، بەڵام لێكۆڵەرەوەی پێشووی گشتیی وەزارەت بەشێوازێكی ناشیاو دوور لە بنەماكانی پیشەیی هەڵسوكەوتی نابەجێی كرد و خراپەكاری ئەنجامدا".




PM:05:44:02/12/2016