لە شاری هەولێر چەند فرۆشیارێک نرخی بتڵێک غاز بە گرانتر دەفرۆشن و
پارێزگای هەولێریش ڕایدەگەیەنێت چەند کەسێکیان سزاداوە.
پارێزگای هه‌ولێر، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند
"نرخی غاز، به فه‌رمی و له رێگه‌ی فرۆشیاره رێگه‌پێدراوه‌كان له سنووری
پارێزگای ه‌ولێر، ته‌نیا حه‌وت هه‌زار 500 دیناره، هیچ فرۆشیارێكیش بۆی نییه پتر
له‌و نرخه غازی ماڵان بفرۆشێت، هه‌روه‌ها نابێت كه‌موكوڕی له كێشی بتڵه‌كه‌شدا
بكرێت كه كێشی ته‌واوی بتڵی غاز به پڕی 28 كیلۆگرامه".
هەرلە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە "لیژنه‌ی قایمقامییه‌تی قه‌زای ناوند،
ماوه‌ی چه‌ند رۆژه به توندی چاودێری فرۆشیارانی رێگه‌پێدراو ده‌كات، چه‌ند
فرۆشیارێك سزا دراون و غه‌رامه كراون، له هه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی پابه‌ند
نه‌بوونیان به نرخی فه‌رمی، دووچاری سزای لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی بریكاریه‌تی فرۆشتن ده‌بنه‌وه".