سەرۆکی فراکسیۆن گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" حکومەتی شکستخواردو رێگری لە پرۆژەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکات".
کاوە محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند" ئەم حکومەتە شکستخواردووەی هەرێم، ئەگەر زەڕەیەک خەمی مووچەخۆرانی هەرێمی بووایە، سێ ساڵە چارەسەرێکی بۆ ژیانی کولەمەرگی خەڵکی هەرێم دەدۆزیەوە، بەڵام نەک هەر ئەمەی نەکردووە، نەک وەفدێکی بۆ بەغدا نەناردووە، نەک خەمێکی لەمووچەی پێشمەرگە نەخواردووە، دەیەوێ رێگە بە فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش نەدات دەروازەیەکی چارەسەر بدۆزنەوە..ئاخر حکومەتێکی داوەشاو و بێ پلان و بێ باک، خۆی سەبەبکاری کێشە بێت، بێگومان هەرگیز ناکرێ و ناشێ چاوەڕوانی چارەسەری لێ بکرێت".
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە درێژەی لێدوانەکەیدا "بەشی زۆری فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عیراق و پەرلەمانتارانی کورد شەو و رۆژیان خستۆتە سەر یەک بۆ دۆزینەوەی دەریچەیەکی یاسایی لەیاسای بودجەی عیراقدا کە چارەسەرێکی کێشەی مووچەی خەڵکی هەرێمی لێ بکەوێتەوە، ئینجا لەدوایین ساتی گفتوگۆکانی پرۆژە یاسای بودجەی (۲٠۱۷)دا بەخەبەر هاتۆتەوە و پێشنیاری هەموارکردن دەنێرێت و روونکردنەوە بڵاودەکاتەوە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان بانگ دەکات بۆ هەولێر تا بەقسەی خۆیان زانیاریی راست و دروستیان لەبارەی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم بخاتە بەردەست!!".
کاوە محەمەد پێیوایە" ئەم پەلەپروزەیەشی تەنیا بۆ ئەوەیە رێگریی لەتێپەڕاندنی هەرچی پرۆژەی فراکسیۆنە کورستانییەکان هەیە بکات و دۆخی هەرێم و مووچەخۆرانی وەک خۆی بهێڵێتەوە، تا درێژە بە سیاسەتی تاڵانفرۆشیی نەوتی هەرێم و کەرکوک بدات".
دەقی روونکردنەوەکەی حکومەتی هەرێم
حكوومه‌تی عیراقی فیدرال ساڵانه به‌بێ به‌شداریپێكردن و ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی فیدرالی ئاماده ده‌كات و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی ده‌كات، دواتر ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی فیدرالی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی فیدرالی، به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو بنه‌مای به‌شداری له ده‌سه‌ڵات و داهات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی گه‌لانی عیراق هه‌روه‌ك به ڕوون و ئاشكرا له مادده‌كانی ده‌ستووری عیراقی فیدرالدا چه‌سپێنراوه.
له كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵ و چالاكی و ماندووبوون و خه‌مخۆریی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عیراق به‌رز ده‌نرخێنێت به ئاراسته‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێم و چاككردنی بار و گوزه‌رانی خه‌ڵك و فشاركردن له حكوومه‌تی فیدرالی بۆ هه‌رچی زووتر خه‌رجكردنی شایسته دارایییه یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش شایسته‌ی داراییی مووچه‌خۆران كه مافێكی ده‌ستووری و یاسایی‌ی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵ و پڕۆژه‌یه‌ك له‌مڕووه‌وه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و دیراسه‌ی وردی شاره‌زایان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای داتا و ژماره و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی پێشووی دانوستان و گفتوگۆ و ڕێكه‌وتنامه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌راوردكردنێكی زاستییانه به ژماره له‌نێوان بژارده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی كرداری جێبه‌جێ بكرێت، چونكه ناكرێت هه‌رێمی كوردستان بخرێته ژێر باری پابه‌ندبوونێكی یاسایییه‌وه و له كۆتاییدا له بری قازانج به زیانی خه‌ڵكی هه‌رێم بشكێته‌وه، به‌تایبه‌تیش ده‌بێت په‌رله‌مانتاره‌كان زانیاریی ڕاست و دروستیان له‌به‌رده‌ست بێت سه‌باره‌ت به ژماره‌ی مووچه‌خۆران له هه‌رێمی كوردستان و بڕی بودجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی ته‌واوی ئه‌و مووچانه و به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ خشته‌كانی هاوپێچی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدرال.
له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌م لێكدانانه‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی ئه‌لیفی پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌كه‌دا هاتووه كه به داخه‌وه له سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی سۆشیال میدیا بینرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕێگای كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاراسته‌مان بكرێت، نه‌ك ناتوانێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ر 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی تێكڕای ڕۆژانه، هه‌رێم مانگانه ته‌نها بڕی 317 ملیار دیناری بۆ دیاری كراوه، له كاتێكدا بڕی بودجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی ته‌واوی شایسته‌ی داراییی یه‌ك مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 400 هه‌زار مووچه‌خۆره، نزیكه‌ی 880 ملیار دیناره له مانگێكدا، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌ش كۆی كارمه‌ندانی هه‌رێم نزیكه‌ی 730 هه‌زار كارمه‌نده و بۆ هه‌ر مانگێك پێویستییان به بڕی 685 ملیار دینار هه‌یه، ئه‌مه جگه له مووچه و به‌خشینه‌كانی خانه‌نشینان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و قوتابیان و سوودمه‌ندانی دیكه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێنه‌دراوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و له‌پێناو گه‌ره‌نتیكردنی دابینكردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییی ته‌واوی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ دانوستان و گفتوگۆی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی، ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له به‌رامبه‌ر دابینكردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال، به پێچه‌وانه‌وه سه‌پاندنی هه‌ر پابه‌ندبوونێكی یه‌كلایه‌نه به‌بێ هه‌بوونی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش، هه‌رێمی كوردستان ناچار به جێبه‌جێكردنی ناكات.
لێره‌شه‌وه به‌ڕێزان ئه‌ندامانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عیراق بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ته‌واوی زانیارییه‌كان كه له لایه‌ن شاره‌زایانی دارایییه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به وردی به‌راورد كراون و هه‌ڵبژاردنی باشترین بژارده كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره و داتاكان، به‌تایبه‌تیش چینی كه‌مده‌رامه‌تی مووچه‌خۆران كه به هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدرالی عیراقه‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.