یه‌كگرتوو پشتگیری مامۆستایان دەكات بۆ گەڕانەوە بۆ پۆلەكانی خوێندن
ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا پشتیوانی خۆی لە داواكاریی مامۆستایان بۆ كۆتایی هێنان بە بایكۆت‌و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەكات.
ده‌قی رونكردنەوەكە:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه له‌باره‌ی موچه‌و بودجه‌ی هه‌رێم
ئێمه له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هه‌موولایه‌ك و جه‌ماوه‌ری كوردستان راده‌گه‌یه‌نین :-
یه‌كه‌م / له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵ و پرۆژه‌یه‌كین كه‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكات .
دووه‌م/ پشتیوانی ته‌واو له‌داواكاریه‌كانی مامۆستایان ده‌كه‌ین بۆ كۆتایی هێنان به بایكۆت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌نابردن بۆ رێوشوێنی ئه‌منی له‌و پێناوه‌دا به‌رێگا چاره نازانین .
سێیه‌م / جارێكی تر داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌و دابه‌شكردنی له‌كات و واده‌ی خۆی دا و سوك كردنی باری خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی .
ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
3/12/2016
PM:02:27:03/12/2016