وێنە...لەسەر یارییەكەی كلاسیكۆ دوو هونەرمەندی ناسراو دەست دەدەنە یەخەی یەكتر

یاری نێوان هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید ڕوویەكی جیاوازی هونەرمەندان ئاشكرا دەكات و بەشێكی هونەرمەندان لایەنگری خۆیان بۆ یەكێك لەیانەكان دەردەبڕن.

ئەستێرەی ناسراوی لوبنانی یارا یەكێكە لە سەرسەخترین هاندەرەكانی بەرشلۆنە و بەر لە دەسپێكردنی یارییەكەش لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی خۆی و ئەستێرەی ناسراو ملحەم زەین بڵاودەكاتەوە كە هەر یەكەیان هاندەری یانەیەكن.

لە وێنەكەدا یاران ملپێچی بەرشەی لەملدایە و زەینیش ملپێچی ریاڵ، هەردوو كیشیان دەستیانداوەتە یەخەی یەكتر.

ئەو خانمە هونەرمەندە لەگەڵ وێنەكەدا پرسیاری ئەوەی كردووە كە كێ دەیباتەوە، لەهەمان كاتدا خۆشی وەڵامی داوەتەوە و نوسیوێتی بە دڵنیاییەوە بەرشە، بەڵام لەڕاستیدا یارییەكە بە یەكسانبونی هەردوولا بە گۆڵێك كۆتایی هات.



PM:03:35:04/12/2016