پێشنیازەکەی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ پەسەندکرا

ئەو پێشنیازەی یەکێتی کە گۆڕان و کۆمەڵ پشتگیری دەکەن، لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا پەسەندکرا کە بەو پێیە موچەی ٦٥٠ هەزار فەرمانبەری هەرێم ڕەوانە دەکرێت و پارتیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ئەو مادانەی کە تایبەت بوون بە کورد و موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگەوە پەسەند کران کە پێکهاتبوون لە مادەی ٨ و ٩ ١٠، بەو پێیەش حکومەتی فیدراڵی موچەی ٦٥٠ هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.
بە پێی ئەو مادەیەی پەسەندکراوە حکومەتی هەرێم  پابەند دەکرێت بە قەرەبووکردنەوەی فەرمانبەران و هەڵوەشانەوەی سیستمی پاشەکەوتی موچە.
بەپێی پێشنیازەکە 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان و ٣٠٠هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە رۆژێکدا لە رێگەی سۆمۆوە هەناردە دەکرێت
سەرچاوەکە وتیشی پرسی ١٧%ی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان وەک خۆی جێگرکراوە.



PM:11:16:04/12/2016