ئەمڕۆ سێیه‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی، بە دروشمی "كاوە لەبیر ناكەین" له قه‌زای كه‌لار ده‌كرێـته‌وه.
بڕیاره به دروشمی (كاوه له‌بیر ناكه‌ین)، به ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك، له قه‌زای كه‌لار ساڵیادی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی بكرێته‌وه، له ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانیشدا له كاتژمێر (9)ی به‌یانی گڵكۆی شه‌هید كاوه به‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی چالاكییه‌كاندا كاتژمێر دوو و 30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ له هۆڵی بۆنه‌كانی كه‌لار، مه‌راسیمی سه‌ره‌كیی ساڵیاده‌كه‌و به‌خشینی مه‌دالیای ئاڵتوونی كاوه گه‌رمیانی بۆ ئازادیی ڕاده‌ربڕین به‌ڕێوه ده‌چێت.
دواتریش له كاتژمێر حه‌وت و 30 خوله‌ك تا نۆ و 15 خوله‌كی شه‌و، له شوێنی تیرۆركردنی كاوه له‌به‌رده‌م ماڵی دایكی له گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی قه‌زای كه‌لار، چالاكییه‌كانی ساڵیاده‌كه به‌رده‌وام بێت.
ڕۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی، شه‌وی 5ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2013 له به‌رده‌م ماڵی دایكی له قه‌زای كه‌لار تیرۆر كرا، دواتریش كه‌سێك به تاوانی تیرۆركردنه‌كه‌ی سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.