خۆپیشاندان لە سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ١٢/٥ خۆپیشاندانی مامۆستایان و مووچەخۆران لە سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید بەڕێوەچوون.

هەرچی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی یە لەبەردەم پەرورەدەی رۆژئاواوە دەستیپێکردو دواتر بەرەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێکەوتن و لەوێ کۆبوونەوە.

ئەو خۆپیشاندانەی سلێمانی دوای ئەو خۆپیشاندانە مامۆستایان دێت کە رۆژی ٥ شەممە سازیان کردو هێزە ئەمنییەکان تا ئێوارەی ئەو رۆژە ٣٦ مامۆستا زیندانی کران.

هەرچی خۆپیشاندانی هەڵبجەی شەهیدە خۆپیشاندانەکە کە ژمارەیەکی بەرچاو مامۆستاو فەرمانبەر بەشداربوون، چوونە نێو بازاڕی شارەکەوە.

دروشمی خۆپیشاندان هەڵوەشانەوەی سیستەمی پاشکەوتی مووچەو جەخت کردنەوە بوو لە سەر بایکۆتکردن دەوامی قوتابخانەکان، هاوکات چەندان دروشم دژی سیستەمی حوکـرانی و گەندەڵی پارتی و یەکێتی وترانەوە.



AM:11:32:05/12/2016