وەزیری پەروەردە: دەست بە ئیجرائات دەکەین

وەزیری پەروەردەی هەرێم د. پشتیوان سادق رایگەیاند" دەبێت لەرۆژی ١٢/١ ئیجرائات بکرێت بەرامبەر ئەو مامۆستایانەی دەوام ناکەن لەنێو شار قەزاکان".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی د. پشتیوان سادق رایگەیاند" لە رۆژی 1/12 ەوە ئیجرائات دەكرێت بەرانبەر ئەو مامۆستایانەی دەوام ناكەن و وتی "دەبێت پەروەردەی قەزاكان ئیجرائات بكەن دژی ئەو مامۆستایانەی دەوام ناكەن لە رۆژی 1/12ەوە و ئەگەرچی پلانمان هەیە وەك وەزارەت قەرەبووی دەوامی فەوتاو بكەینەوە، بەڵام ئەو خەڵكەی بونەتەهۆی بایكۆت رێگری دەكەن".

وتیشی "مامۆستایانی سلێمانی ترسیان لەسەرە و داوا دەكەم ئەو ترسە بشكێنن و دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوە".
ئەو لێدوانەی وەزیری پەروردە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ مامۆستایانی سلێمانی و هەڵبجەو کفری خۆپیشاندانیان کردو جەختیان لەسەر بایکۆتکردنی دەوام کردەوە، تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.



PM:01:00:05/12/2016