" سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان"

سەکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان لەسەر پرسی هاتنی وەفدی دانوستانی پارتی بۆ سلێمانی و کۆبوونەوە لەگەڵ هەردوو لایەن لە کۆبوونەوەدان.

میدیای گۆڕان بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر كۆبونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەكێتی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی دەستی پێكردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كۆبونەوەكە تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەبارەی‌ دۆخی‌ سیاسیی‌ هەرێم و هاتنی‌ وەفدی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بۆ سلێمانی و كۆبونەوەی لەگەڵ هەردوو حزبەكە.

وەفدی یەكێتی پێكهاتوە لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو قادر حەمەجان و شالاو كۆسرەت رەسوڵ عەلی و  عیماد ئەحمەدو رەفعەت عەبدوڵا.

وەفدی گۆڕان پێكهاتوە لە عومەر سەید عەلی و عوسمانی حاجی مەحمودو محەمەد تۆفیق رەحیم و د. ئیسماعیل نامیق و ساماڵ عەبدوڵا

دوای کۆبوونەوەکانی وەفدی دانوستانی پارتی لەهەولێر لەگەڵ یەکگرتوو وکۆمەڵ و شیوعی و تورکمانەکان و لایەنەکانی تر، بەنیازە لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی سلێمانی بکات و بە جیا لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی کۆبێێتەوە.



PM:05:29:05/12/2016