وەزارەتی کارەبا بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بڕیاریانداوە کە بەهۆی نەدانی پارەی کارەباوە، کارەبای هاوڵاتیان نەبڕن
ئەندازیار محەمەد ھەورامی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم بە کوردیوی ڕاگەیاندووە "بەرنامەیەکی نوێمان ھەیە کە بەگوێرەی بەرنامەکە، نرخی کارەبامان لەسەر فەرمانگە حکومیەکان بەبەراورد لەگەڵ ھاوڵاتیان گرانتر کردوە، بۆ ئەوەی نەتوانن بەئارەزوی خۆیان کارەبا بەکاربھێنن".
نابراو ڕاشیگەیاندووە:"لەماوەی داھاتودا ئەو بەرنامەیە ڕادەگەیەنرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوەو ئامانجی سەرەکیش لەو بەرنامەیە ئەوەیە کارەبای زیاتر بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەین".
 وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا ھاوڵاتیانی دڵنیاکردەوە کەوەزارەتەکەیان ھیچ بڕیارێکی لەو جۆرەی نییەو بەھۆی کەڵەکەبونی قەرزی کارەباشەوە، کارەبای ھیچ ھاوڵاتییەک نابڕدرێت.
وتەبێژەکەی وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاندووە "ھاوڵاتیان و حکومەت و کەرتی تایبەت، زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دینار قەرزاری وەزارەتی کارەبان، مانگ لەدوای مانگیش قەرزەکە زیاتر دەبێت بەتایبەتی لەلای ھاوڵاتیان کەزۆربەیان توانای ئەوەیان نییە پارەی کارەبا بدەن".



PM:06:50:06/12/2016