وەزارەتی کارەبا ماوەی پێدانی کارەبای لە رۆژێکدا ڕاگەیاند

بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردرنی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوێنێ بەھۆی دروستبوونی کێشەیەک لەکۆمپانیای داناغاز لەبەیانیەوە کارەبای نیشتیمانی بڕاوە ،بەڵام چارەسەر بووە.
ئومێد ئەحمەد بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاندووە "دوێنێ کێشەیەک لەکۆمپانیای داناغاز دروستبووە کەنازانرێت چیە کوژانەوەی کارەبا دروست بووە تائێوارەش بەردەوام بوو،بەڵام دواتر لەلایەن تیمەکانمانەوە ئەوکێشەیە چارەسەر کرا"هەروەها دەڵێت " لەئێستادا بەھۆی زۆر بەکارھێنانی کارەبا رۆژانە زیاتر لە١٠سعات کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان دەدرێت،چونکە فشارێکی زۆر لەسەر کارەبا ھەیە وخەڵک بۆ گەرمکردنەوە بەرکاری دەھێنێت"..


PM:07:08:06/12/2016