منداڵی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لەپارەی خوێندن بەخشران

حكومەتی هەرێمی كوردستان منداڵی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لە پارەی خوێندنی حكومی و ئەهلی دەبەخشێت.

لە نوسراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە " بە گوێرەی بڕیاری ژمارە 7918 لەسەر پێشنیاری وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون بڕیاماندا بە بەخشینی هەموو قوتابیانی كچ و كۆڕی شەهیدان و ئەنفالكراوان و منداڵانی زیندانیانی سیاسی".

هەروەها لە نوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە: كچ و كوڕی شەهیدان و ئەنفاكراوان و زیندانیانی سیاسی لەسەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی حكومی و ئەهلی بەر ِێژەی 100% دەبەخشرێن.



PM:01:05:07/12/2016