شانۆكارى ناسراوى قه‌زاى زاخۆ (فه‌رهاد
حاجى) بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کرد.
" هونه‌رمه‌ندى شانۆكار (فه‌رهاد حاجى) له ڕۆژى شه‌ممه به‌روارى ٣ى كانوونى یه‌كه‌م له
نزیك كاتژمێر ١٠ى شه‌و له ناو ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆى توشى جه‌ڵته‌ى مێشك ده‌بێت دواتر هێزه‌كانى پۆلیس به ڕووداوه‌كه
ده‌زانن و ده‌یگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه"مه‌هدى مونیر سه‌رۆكى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى لقى زاخۆ بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ
تی ڕاگەیاندووە
ناوبراو وتووشییەتی "مه‌هدى حاجى دواى چوار ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى
شارى دهۆك بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر دوێنى شه‌و
به‌روارى ٦ى كانوونى یه‌كه‌م كۆچى دوایى كرد".
لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەشدا هاتووە
"فه‌رهاد حاجى له‌دایكبووى قه‌زاى زاخۆیه،
به‌شدارى چه‌ندین كارى شانۆیى و فیلم و دراما كردووه، ئه‌ندامى كارى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى
كوردستانه، جگه له كارى هونه‌رى وه‌ك كارمه‌ندێكى برینپێچ له نه‌خۆشخانه‌ى زاخۆى گشتى كارى كردووه"