وا بڕیارە سبەی شەممە ١٢/٩ لە سلێمانی، مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان بکەن و لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاواوە بچنە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق و داوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە بکەن، هەروەها لە رانیەش هاوشێوەی سلێمانی خۆپیشاندانە.
مامۆستایان ناڕازی سبه‌ینێ ده‌چنه به‌رده‌م نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی عێراق و داواده‌كه‌ن كه فشاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی 2017 ی عێراق جێبه‌جێبكرێت.
مامۆستایانی ناڕازی سوورن لەسەر بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانەکانیان کە زیاترە لە دوو مانگە بەردەوامە.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق پشكی سه‌دا 17 هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه‌و، هه‌رێم ده‌بێت رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی عێراق بكات و له‌گه‌ڵ 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانەی دیكه له نه‌وتی هه‌رێم، هه‌ر له‌هه‌مان ماده‌دا هاتوه كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم، پێش هه‌ر خه‌رجیه‌ك مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه بدات له‌و بودجه‌یه‌ی ساڵی 2017 بۆی دیاریكراوه له بودجه‌ی به‌كاربردن.