ئاوات عەلی، بەڕێوبەری گشتی کەناڵەکانی
ئێن ئاڕتی، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ خاتوو ئیڤان جهلال جۆڵا هاوسهرگیریی کردووە و
وێنەکەشی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە.
ئاوات عەلی بەڕێوبەری گشتی کەناڵی ئێن
ئاڕ تی لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکرد هاوسەرگیری
کردووە و وێنەی خۆی و هاوسەرەکەشی بڵاوکردەوە.
ئاوات عەلی یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە
دیار و بەناوبانگەکانی کوردستان و پێشتر لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی کاریکردووە و بەڕێوەبەری سەنتەری
میترۆ بووە بۆ داکۆکی کردن لە ڕۆژنامەنووسان و بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی ئێن ئاڕ تی
و جێگری بەڕێوەبەری دامەزراوەی میدیایی نالیاوە.
ئاوات عەلی،
بەردەوام یەکێکە لە بینەرانی یاری تۆپی پێی و هاندەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییە
و ئاوات عەلی
لە ٦ ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ لەدایکبووە، بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی ئەمەریکی لە
سلێمانی بەدەستهێناوە .