بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ ، مامۆستای زانکۆ و سیاسەتمدار، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی سیمینارێکی لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا لەسەر کورد سازکرد و ڕەوشی مافی مرۆڤ لە تورکیا بۆ ئامادەبووان خرایە بەرباس.
ڕۆژی ٨ی دیسەمبەر بە بۆنەی ساڵڕۆژی مافی مرۆڤ، ئەمنستی ئینتەرناشنال لە ژێر ناوی ئازادی ڕادەربڕین سیمینارێکی بۆ چالاکوانان ، چاودێرانی مافی مرۆڤ و سیاسەتماداران سازکرد و تەوەرێکیان بۆ باکوری کوردستان تەرخان کردبوو کە لەلایەن ھەڤاڵ بەنگی یەڵدز پەرلەمانتاری پێشوی تورکیا پێشکەشرا. تەورەکەی تریش دەربارەی پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان بوو.
محمد خادمیانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئەمنستی و ئەندامی سەرپەرشتیاری سیمینارەکە بە سپی میدیای ڕاگەیاند "
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌موو ساڵێك بۆ رێزگرتن له‌م ڕۆژەدا سمینار و كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئاماده ده‌كات و تیشك ده‌خاته سەر ته‌وه‌رێك یا خاڵێكی مافه‌كانی مرۆڤ".
وتیشی " له گردبونه‌وه‌ی ئه‌مساڵدا بڕیاردرا تیشك بخرێته سه‌ر ئازادی ڕا ده‌ڕبڕین و هه‌ر بۆیه هه‌ڤاڵ به‌نگی یه‌ڵدز، رۆژنامه‌نوس و پارێزه‌ر و ئه‌ندامی پێشوی پارڵمان، وه‌ك وتاربێژی سەرەکی داوەت كرا".
کامەران محەمەد - سپی میدیا- كەنەدا