وەزارەتی کارەبا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای ڕاگەیاند

وەزارەتی کارەبا  ڕایگەیاند پێشبینی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا دەکەن و لە ئێستادا ڕۆژانە نۆ کاتژمێر کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان.
ئومێد محەمەد، بەڕێوه‌بەری گشتی کۆنتڕۆڵ و گەیاندنی وەزارەتی کارەبای هه‌رێم ڕایگەیاندووە"لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا و دابەزینی پلەکانی گەرما لە ئایندەدا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاوڵاتیان کەمدەبێتەوە".
گشتی کۆنتڕۆڵ و گەیاندنی وەزارەتی کارەبای هه‌رێم بە ماڵپەڕی وێستگەی ڕاگەیاندووە "کە لە ئێستادا 2600 بۆ 2700 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و ڕۆژانە نۆ بۆ 10 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت، بەڵام لەمەودا لەگەڵ دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرمادا بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان کەمتر دەبێت چونکە ڕێژەی بەرهەم هێنانی کارەبا زیاد ناکا"




PM:08:27:10/12/2016