لێدوانی حکومەتی هەرێم لەسەر چاکبوونی قەیرانی دارایی

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم سەبارەت بە ئاسایی بوونەوەی دۆخی هەرێم ڕاگەیاند ناتوانن وادەکەی دیاری بکەن.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپەڕی ‌ دواڕۆژی راگه‌یاندووە "نرخی نه‌وت به‌رزبوونەوە‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌ بینیوه‌، به‌ڵام نه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه ‌هیچ گه‌وره‌ترین ئابووریناسی جیهانیش ناتوانێت پێشبینی ئه‌وه‌بكات چ كاتێك دۆخی دارایی چاك ده‌بێت و دووباره‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌چێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی".
هەروەها وشییەتی "له‌ یاسای بودجه‌ی عێراقدا پێشنیاری حكومه‌تی هه‌رێم  ره‌چاونه‌كرا له‌ به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ به‌غدا، ته‌واوی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم خه‌رج بكرێت كه‌ نزیكه‌ی 970 ملیار دیناری مانگانه‌یه‌".
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند "حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی ئێستا، كۆی گشتیی داهاتی چاوه‌ڕوانكراوی مانگانه‌ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای 42 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ، بریتی ده‌بێت له‌ 1 ترلیۆن و 20 ملیار دینار مانگانه‌، واته‌ به‌ جیاوازیی 390 ملیار دینار زیاتر له‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی 2017ی عیراقی فیدراڵدا هاتووه‌"

PM:08:27:10/12/2016