وەزیری بەرگریی ئەمەریکا سەردانی هەولێر دەكات

ئەمرۆ یەکشەممە وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا‌و بڕیاریشە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات‌و لەگەڵ بارزانی كۆببێتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11/12 ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغداد و چاوی بە بەرپرسان عێراق کەوتووە ، وا بڕیارە گفتوگۆ دەربارەی  نوێترین پێشهات و ڕوداوەکانی ئۆپراسیۆنی موسڵ بکەن.

هاوکات بە پێی زانیارییەکان، ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی هەولێر دەکات و چاوی بە بارزانی دەکەوێت.
لەمبارەیەوە عەمید هەڵگورد حیکمەت، بەرپرسی راگەیاندنی شانەی جەنگی هەرێمی کوردستان بەی رووداوی راگەیاند، دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، ئاشتن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە 11-12-2016 سەردانی هەولێر دەکات.

وەك عەمید هەڵگورد حیکمەت باسیكرد، کارتەر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن".

سەردانە رانەگەیێندراوەکەی کارتەر بۆ بەغدا و هەولێر لەکاتێکدایە، نزیکەی دوو مانگە هێزە عێراقییەکان بە پشتیوانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی موسڵ کردووە و سەركەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە.



PM:12:12:11/12/2016