گۆڕان: پارتی به‌رپرسی سه‌ره‌كیه له خراپ بوونی بژێوی خه‌ڵك
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند "پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رپرسی سه‌ره‌كیه له خراپ بوونی بژێوی خه‌ڵك".
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئه‌وه خۆپیشاندانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه له هه‌ولێر، كه پارتی رێگه بدات خه‌ڵك بۆ ئازادی و بژێوی بێته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان بكات. كه پارتی هه‌میشه رێگر بووه"، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "له هه‌ر شوێنێك پارتی هه‌بێت، یاسا سه‌روه‌ر نیه".
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
پارتی بۆ په‌رده پۆش كردنی قه‌یرانه راسته‌قینه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌میشه ھه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی راستی رووداو و مه‌سه‌له‌كانی داوه. به تایبه‌تیش له‌دوای قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێم و قه‌یرانی دروستكراوی دارایی، ھه‌وڵه چه‌واشه‌كارییه‌كانی زیاتر بووه‌و، وه‌كو پیشه‌ی ھه‌میشه‌یی ھه‌وڵیداوه بابه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به‌كار بێنێ و تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسیه‌كانی بكات و، له كوێدا ته‌نھا كه‌وتبێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارێزروا نه‌بووبن، ئه‌وا ده‌ستی به موزایه‌داتی موزه‌یه‌ف كردووه.
له دوایین ھه‌وڵی به‌لاڕێدابردن و خۆدزینه‌وه‌ی له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵك، ئه‌و ھه‌ڵاو گیژاوه‌یه كه له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی یاسای بودجه‌ی عێراق، كه تێیدا ھه‌وڵ دراوه چاره‌سه‌رێك بۆ بژێوی خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان بدۆزرێته‌وه له لایه‌ك و لێدوانێكی خاتوو سروه عه‌بدولواحید له‌لایه‌كی تره‌وه، دروستی كردووه. كه پارتی له ھه‌موو لایه‌ك باشتر ده‌زانێت; به‌شی ھه‌رێمی كوردستان له‌م یاسای بودجه‌یه‌دا كه به ھه‌وڵی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان(جگه له پارتی) په‌سه‌ند كرا‌و، ئه‌و لێدوانه‌ی خاتوو سروه عه‌بدولواحید(كه پارتی بۆ ده‌رباز كردنی خۆی له‌و گێژاو و ته‌نھاییه‌ی كه تێیكه‌وتووه ھه‌وڵی شێواندن و ته‌فسیری ھه‌ڵه‌ی بۆ داوه) ھیچ خراپیه‌كیان تێدا نیه‌و، ته‌نھا له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دا كراون.
ئاشكرایه‌له‌ھه‌ر قۆناغێك كه پارتی به ته‌نھا مابێته‌وه، ھه‌وڵی چه‌واشه‌كاری و كاری نایاسایی داوه، ھه‌ر وه‌ك چۆن بینیمان له دوا دانیشتنیی ٢٣ی حوزه‌یران و ١٩ی ئاب په‌رله‌مانی په‌كخست و حكومه‌تی ئیفلیج كرد. بۆیه ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر یاسا سه‌روه‌رییه، ئه‌وا ده‌بێت پارتی دوا حیزب بێت باس له یاسا سه‌روه‌ری بكات.چونكه له‌ھه‌ر شوێنێك پارتی ھه‌بوو بێت، یاسا سه‌روه‌ری نه‌بووه.
به‌ڕاستی سه‌رده‌می خۆپیشاندان كردنیش به ناوی خه‌ڵكه‌وه به‌سه‌رچووه. ئه‌وه خۆپیشاندانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه له ھه‌ولێر، كه ده‌سه‌ڵاتی پارتی رێگه بدات خه‌ڵك بۆ بژێوی و ئازادی بێته سه‌رشه‌قام و خۆپیشاندان بكات، كه پارتی ھه‌میشه رێگر بووه له‌ھه‌ر جوڵه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له‌و شاره، جگه له‌وانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ویستویه‌تی بیكات.
دواجار، راستی حاشا ھه‌ڵنه‌گڕ ئه‌وه‌یه; كه پارتی به‌رپرسی سه‌ره‌كیه له خراپبوونی بژێوی خه‌ڵك، بۆیه ناكرێت به‌موزایه‌ده‌ی نیشتمانیپه‌روه‌رییه‌وه دژایه‌تی ھه‌وڵی چاككردنی بژێوی خه‌ڵك بدات.
- سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌ھیده سه‌ربه‌رزه‌كان و bخانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان.
- سه‌ربه‌رزی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
- گوزه‌ران و ژیانێكی شایسته بۆ خه‌لكی كوردستان
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
١١ / ١٢ / ٢٠١٦
PM:12:48:11/12/2016