بەوێنە.. بزانە چییان لە یەریڤان نورەدین کردووە

یەریڤان نوورەدین خانمە گۆرانیبێژ و میوزیکژەنی کورد ئاشکرایدەکات کە چەند ئەکاوەنتێکیان لە فەیسبووک بە ناویەوە دروست کردووە و نامە بە ناوی ئەوە دەنوسن.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، یەریڤان نوسیویەتی "سڵاو لە سەرجەم هاوڕێيانم لە فەيس بووک..بۆ جاری چوارەم ئاگادارتان ئەکەمەوە من بێجگە لەم ئەکاونتە ئاگاداری هيچ ئەکاونتێکیتر نيم کە بە ناوی منەوە دا ئەنرێت و نامەو کۆمێنت ئەنوسێت بۆ ئێوەی بەڕێز"
هەروەها دەڵێت "وە سوپاسی ئەو کەسانەش ئەکەم کە بە ناوی منەوە ئاکاونتیتر بەڕێوە ئەبەن تەنها با بێزارکەر نەبن بۆ بەرامبەر چونکە ئەو کارانە زۆر دوورن لە بۆچونی من و هەڵسوکەوت و حەتا گفتوگۆ..بۆيە سوپاستان ئەکەم هەر ئەوەندە کە بزانن من نيم،بە ڕاستی بێزار ئەبين لەم جۆرە پۆستانە بەڵام لەبەر تێکست حەزم کرد ئەم جارەش ڕوون کردنەوە بەم...چاوتان ماچ ئەکەم من بە بێ بوونی ئێوە ناتوانم هيچ بم پشتگيريەکانتان زياتر وورەم پێ ئەبەخشێ"

ئاشکراشیکردووە لە داهاتوويەکی زۆر نزيکدا دووەمين بەرهەمی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت " ماوەيەکی زۆرە سەرقاڵم بە بەرهەم هێنانيەوە تا لە ئاستی گوێگرتنی ئێوەی گوڵ بێت"



PM:07:35:11/12/2016