هاندەرانی نەجەف بۆ یانەی هەولێر"هەیا هەیا ئەربیل داعشیە"

 

لە یاری ئەمرۆی هەردوو یانەی هەولێر نەجەف لە هەفتەی ١٢ی خولی عێراقی هاندەرانی یانەی نەجەف هوتافی رەگەزپەرەستی و نەتەوەییان بەرامبەر بە یانەی هەولێر دەوتەوە کاتێک یاریەکە ١-٠ بە سودی یانەی نەجەف کۆتایی هات.

لە کاتی یاریەکە هاندەرانی یانەی نەجەف بە دەنگی بەرز دەیانوت هەیا هەیا ئەربیل داعشیە کە مەبەستیان یانەی هەولێری پایتەخت بووە چەندین وشەی تری ناشرینیان بەرامبەر بە گەلی کورد دەوتەوە.

دواتر ناوبژیوانی یاریەکە چەند جارێک یاریەکە ڕاگرتوو دەستی بە یاری کردەوەو ٨ خولەک کاتی زیادکراوی خستە سەر یاریەکەو لە کۆتاییدا یاریەکە ١-٠ بە سودی یانەی نەجەف کۆتایی هات.

هەر ئەمرۆش ڕاگەیاندنی یانەی هەولێر بڕیاری کشانەوەیان پێکەوە لەگەڵ یانەی زاخۆ داو رایان گەیاند لە خولەکە دەکشێنینەوە لەبەر ئەو گوتافانەی ئەمرۆ هاندەرانی یانەی نەجەف بەرامبەر بە ئێمە کراوە.


 



PM:11:04:16/12/2016