تەرمی دوو شەڕڤانی بیانی یەپەگە رەوانەی هەرێمی كوردستان كرانەوە

تەرمی دوو شەڕڤانی بیانی یەپەگە لە رۆژئاوای كوردستانەوە گەیەندرانەوە هەرێمی كوردستان و رادەستی كونسوڵخانەی وڵاتەكانیان كرانەوە بەمەبەستی بردنەوەیان بۆ وڵاتەكانیان.

 لەوباریەوە شەوكەوت بەربەهاری بەرێوەبەری خاڵی سنوی فیشخاپور  راگەیاند"لەگەڵ گەیشتنی تەرمی ئەو دوو شەرڤانە بیانیەدا لەلایەن نوێنەرایەتی كونسوڵخانەی ئەلمَانیاوە تەرمی شەڕڤانە ئەلمَانیەكە وەرگیراوەتەوەو تەرمی شەڕڤانە ئەمریكیەكەش لەپاش گواستنەوەی بۆ هەولێر لەلایەن نوێنەری كونسوڵخانەی ئەمریكاوە وەرگیراوە".

 وتیشی"ئەگەر هەر شەڤافێك لە رۆژئاوای كوردستان شەهید بێت رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە، بەڵام شەڕڤانە بیانییەكان رادەستی  نوێنەری كونسوڵگەری وڵاتەكانیان دەكرێت لە هەرێمی كوردستان".

 وتیشی"ئەگەر هەر شەڤافێك لە رۆژئاوای كوردستان شەهید بێت رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە، بەڵام شەڕڤانە بیانییەكان رادەستی  نوێنەری كونسوڵگەری وڵاتەكانیان دەكرێت لە هەرێمی كوردستان".



PM:12:14:17/12/2016