سپی ناوی شاندەكەی گۆڕان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارتی ئاشكرا دەكات
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی بكاتو لەگەڵ یەكێتیو گۆڕان بەجیا كۆببێتەوەو سپی ناوی ئەندامانی شاندەكەی گۆڕان ئاشكرا دەكات.
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەمەكۆی سەرەكی ئەو بزوتنەوەیە لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەو قسە لەسەر بارودۆخی هەرێمو ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی پارتی دەكەن.
سەرچاوەیەك ئاگادار بە سپی راگەیاند لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا بزوتنەوەی گۆڕان شاندێك دەستنیشان دەكات تا لەگەڵ پارتی كۆببێتەوە كە دوو كەسیان گەنجینو بریتین لەهەریەك " عومەری سەید عەلی، عوسمانی حاجی مەحمود، تۆفیق رەحیم، د. ئیسماعیل نامێق، شۆڕش حاجی.
PM:02:17:17/12/2016