وێنە .. ئامینە کاکە باوە بە کەسایەتی ساڵ لە سوید هەڵبژێردرا

 ئامینە کاکە باوە کە خەڵکی رۆژهەلآتی کوردستانەو ئێستا لەسەر لیستی پارتی چەپ ئەندامی پەرلەمانی سوێدە، وەک کەسایەتیی ساڵی سوێد هەڵبژێردرا.

ئامینەیە کاکە باوە کە ساڵانێکی درێژە نیشتەجێی سویدە، لەسەر پێشێلکارییەکان بەرامبەر دۆسیەی ژنان و بەرامبەر تیرۆرکردنی  رۆژنامەنووسان و ئازادی رادەربڕین و مافەکانی گەلی کورد بەشێوەیەکی گشتی، لە ریزی پێشەوەی داکۆکیکاران بووە.

ئامینەی کاکە باوە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا دەبێتە بە پێشمەرگەی کومەڵەو چەند ساڵێک لە ریزەکانی پێشمەرگەدا خەبات دەکات، ئەو کاتەش کوردستان بەجێدەهێڵیت و دەچێتە وڵاتی سوید دەست، دەکات بە خوێندن و خۆ پێگەیاندن و، لە کاری سیاسیشدا لە نێو پارتی چەپی سویدیدا جێگەی خۆی دەگرێت، بەهۆی چالاکیەکانیشیەوە لەنێو ئەو پارتەدا سەردەکەوێت و،  بۆ دوو خوولە بە پەرلەمانتاری سوید هەڵدەبژێردرێت، لە سەر ئاستی سوید و وڵاتانی ئەسکەندەنافیا لە نێو ژناندا بەتایبەتی ژنانی چەپ و فیمینیست، جێگەی دیارە. 

ئامینە، هەمیشە لەسەر پرسەکانی خەڵکی کوردستان لە رێزی پێشەوەی داکۆکیکارانە ، بۆ پرسی رۆژئاوا، باکوری کوردستان و نەهامەتییەکانی باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک ژنێکی بوێربووە.

حکومەتی ئاکەپەی تورکیا لەو ماوەیەی رابردوودا زۆری هەوڵیدا پارتی چەپی سوێدی ئیجرائاتی بەرامبەر بکات، بەڵام ئەو هەوڵە شکستیخواردو سەری نەگرت. 

خەلآتەکە سالآنە لەلایەن گۆڤارێکی هەواڵی سویدیەوە دەبەخشرێت کە ناوی " فۆکس "ە. 




PM:10:22:17/12/2016