نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و دوای کاتژمێر نۆ نرخی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێک نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە و گەیشتە ٥٥ دۆلار.

ئەمڕۆ نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 55 دۆلار و 54 سه‌نته‌ له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 54 دۆلار و 81 سه‌نت بوو، بەم شێوەیەش نرخی نەوت نزیکەی مانگێکە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ماوەی نزیکەی مانگێکە نرخی نەوت بەردوامە لە بەرزبوونەوە و لە سەرو ٥٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و گفتوگۆکانیش بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکەی بەردەوامە.



AM:09:37:21/12/2016