كاژین حه‌سه‌ن
خانمه بێژه‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند کە بەهۆی تەقینەوەی غازەوە بەشێک لە
دەمووچاوی سووتاوە.
كاژین حه‌سه‌ن
، پێشكه‌شكاری هه‌واڵه‌كانی به‌شی كرمانجی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بە
ماڵپەڕی کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە رایگه‌یاند كه "له رۆژی 14ی تشرینی یه‌كه‌م
و به‌هۆی سوتانی به‌شێك له‌ده‌موچاوم، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ لێتان دووركه‌وتمه‌وه".
هەروەها
کاژین وتوویەتی "به‌هۆی غازه‌وه
به‌شێك له جه‌سته‌م سوتابوو، و له ئێستاشدا ته‌ندروستیم زۆرباشه و گه‌ڕاومه‌ته‌وه
سه‌ركاره‌كه‌م وپله‌ی سوتاوییه‌كه‌م (2) بوو و رێژه‌ی سووتاویه‌كه‌ش سه‌دا 9 بوو".
كاژین حه‌سه‌ن
له ساڵی 1986 له شاری دهۆك له‌دایك بووه و له ساڵی 2005 ده‌ستی به كاری راگه‌یاندن
كردووه و ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵه وه‌ك بێژه‌ر له به‌شی كرمانجی كه‌ناڵی ئێن
ئاڕ تی كار ده‌كات
کاژین لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی کەناڵەکەی خۆیدا دەڵێت کە تەمەنی ٢٩ ساڵە و زۆر لە تێکچوونی دەموچاو و جەستەی دەترسێت.
کاژین دەڵێت زۆر هەڵسوکەوتی کوڕانەیە و چەند جارێکیش لە لایەن کەسە نزیکەکانییەوە پێی وتراوە، ئەو زۆر لەوە بێزارە کە کەسێکی میزاجییە و هەندێک جاریش شوانی هاوسەری لەوە بێزار دەبێت.
هاوسەرگیری کاژین هاوسەرگیرییەکی زۆر بە پەلەیە، تەنها دوای یەک مانگ لەوەی شوان داوای لێدەکات هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت ڕازیم، بەڵام ئەو کاتەی دەیەوێت وا بڵێت مۆبایلەکەی شەحنی تێدانامێنێت.
.