لیژنەی پێشمەرگە داوای دادگاییكردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكانی دیموكرات دەكەن

لە یاداشتێكدا لیژنەی كاروباری پێشمەرگە‌و شەهیدان‌و قوربانیانی جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی ئیدانەی تەقینەوەكانی بەردەم بارەگای حیزبی دیموكراتی كوردستان ئیدانە دەكات.

یاداشتەكە كە لەلایەن سەرۆكی لیژنەكە ئاری هەرسین واژۆكراوە دەنوسێت: ئێمە وەكو دەستەی سەرۆكایەتی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە‌و شەهیدان‌و قوربانیانی جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی، ئیدانەی دوو كردەوە تیرۆریستیە قێزەونەی شاری كۆیە دەكەین كە بەرامبەر بە حیزبی دیموكراتی كوردستان (ئێران) لەشەوی 20/12/2016 كرا.

هەروەها هاتووە: داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەین ئەوانەی لە پشت ئەم كارە قێزەون‌و تیرۆریستیەوەن بدۆزرێنەوە‌و بدرێنە دادگا‌و بە سزای تاوانی خۆیان بگەیەنرێن.

شەوی‌ رابردوو بەهۆی‌ دووتەقینەوەوە لە بەردەم بارەگایەكی‌ حزبی‌ دیموكراتی‌ كورستان(حدك) لەكۆیە 7 كەس گیانیان لەدەستدا، كە پێنجیان ئەندام و پێشمەرگەی‌ حزبەكەن و 2 كەسیشیان كارمەندی هێزەكانی ئاسایش بوون.



PM:09:28:21/12/2016