نێچیرڤان بارزانی داوا لە وەزیرێکی دەکات ڕابکات و داوا لە دانەیەکی تر دەکات واز لە جگەرە کێشان بهێنێت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لەوەزیرێكی حكومەتەكەی كرد، واز لەجگەرە كێشان بەهێنێت و بە وەزیرێکی دیکەشی دەڵێت ڕابکات.
نێچیرڤان بارزانی لەكۆنفرانسی نەخۆشییەكانی دڵ وتارێکی پێشکەشکرد و دوای لەعەلی سندی وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم كرد، واز لەجگەرەكێشان بهێنێت، چونكە هۆکارێکە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ.
هەروەها وتی " ساڵی 2007 ئەوكات قەڵەو بوو، بەڵام لەوكاتە بڕیارمدا وەرزش بكەمو خواردن كەمبكەمەوە، بەو هۆیەشەوە ئێستا تەندروستیم زۆر باشە".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها وتی کە با لەگەڵ ڕێکەوت حەمە ڕەشیدی وەزیری تەندروستیدا "غاردان" بکەن بزانن کامیان براوە دەبێت.
ههروهها له قسهكانیدا رووی دهمی كرده دكتۆر رێككهوت حهمه رهشید وهزیری تهندروستی و وتی
" نازانم ئهویش جگهره دهكێشێت یان نا، یان له وانهیه وهرزش نهكات".
AM:11:11:22/12/2016