پارەی مانگانەی کارەبای نیشتیمانی لەسەر ھاوڵاتیان زیاد دەكرێت

بە پێی لێدوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک، لەسەر بڕیاری حكومەتی بەغدا بڕی پارەی کارەبای نیشتیمانی لەسەر هاوڵاتیان زیاد دەكرێت.

لەمبارەیەوە دانیاڵ عەبدوڵڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک ڕاگەیاند: بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی کارەبای عیراق، پارەی بەکارھێنانی کارەبای نیشتیمانی بۆ ماڵان نزیکەی سێ ھێندەی جاران و بۆ بوارەکانی پیشەیی و بازرگانیش پێنج ھێندە زیادکراوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک وتیشی: ھەر ماڵێک بەگوێرەی بەکارھێنانەکەی پارەکەی بۆ دەگەڕێتەوەو لە٤٠ ھەزارەوە تا ٧٠ ھەزار دیناری بەشێوەی مانگانە بۆ دەگەڕێتەوە.

سەبارەت بەزیادکردنی کرێی کارەبای بوارەکانی پیشەیی و بازرگانیش ناوبراو دەڵێت: کرێی بەکارھێنانی کارەبای نیشتیمانی ئەو دوو بورارە بۆ پێنج ھێندە زیادیکردوە، بۆ نمونە ئەگەر پێشتر مانگانە ٥٠ ھەزار دیناریان بۆ بگەڕایەتەوە، ئێستا ئەو بڕە بۆ ٣٠٠ ھەزار دینار زیادیکردوە.



PM:01:30:22/12/2016