عومەری سەید عەلی سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات

‌وێنەیەکی عومەری سەید عەلی لەکۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان
عومەری سەید عەلی ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری گۆڕان سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاندووە عومەری سەید عەلی بەسەردانێک بۆ بینینی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا گەیشتۆتە لەندەن.

تا ئێستا میدیاکانی گۆڕان هیچیان لەسەر ئەو پرسە بلآونەکردۆتەوە، کە سەردانێکی هاورێییەتی و کەسییە، یان سەردانێکی حیزبییە، لە کاتێکدا زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەندروستی نەوشیروان مستەفا باشەو کێشەیەکی گەورەی نییە.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سەردانەکە رێکخراوەیی و سیاسیەو ، لە کاتێکدایە کە هەولێك لە لایەن پارتی یەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سیاسیەکان هەرێم لە ئارادایە.

هەفتەی پێشوو لە رۆژی دوو شەممە ١٢/١٩ وەفدێکی پارتی بەسەرۆکایەتی فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی گۆڕان و یەکێتی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە سلێمانی کرد.
 
ا 

PM:12:14:23/12/2016