لە رانیە رێگا بە وتاربێژێک نادرێت وتار بخوێنێتەوە

لەسەر وتارەکانی رێگا لە وتاربێژێکی ناحیەی حاجیاوای سەر بەرانیە دەگیرێت، رۆژی هەینی وتار بخوێنێتەوە.

وتارخوێنی مزگەوتی حاجی ئەرسلان لەناحیەی حاجیاوا، مامۆستا کاوە بەسپی میدیای ڕاگەیاند "دوای ئاگادارکردنەوەم کە وتاری ئەم هەینیە نەدەم، من لەوتارەکەمدا جگە لەوتنی وشەی حەق و داکۆکیکردن لە زوڵم لێکراوان هیچی ترم نەوتوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەدا بەشداریم کردوەو، ڕەخنەم هەبووە لە دەسەڵات کە چۆن زوڵم لە میلەتەکەی دەکات".

بەڕێوەبەری پشکنین لە ئەوقافی راپەرین، مامۆستا قادرحسێن پیرمەمکەی بەسپی میدیای ڕاگەیاند "داوای ئەوەی ناڕەزایەتیەکی زۆر هەبوو لەوتارەکانی بەڕێزیان ژمارەیەکی زۆر ڕاپۆرت لەسەر مامۆستا هاتووە، بزانین بۆچی قسەلەسەر مامۆستا دەکرێت، ئێمە داوامان لێکرد کەسێکی تر دەست نیشان بکات لەشوێنی خۆی، تاکو وتاری ئەم هەفتەیە بخوێنێتەوە، هەروەها داوامان لێ کردوە سەردای بەڕێوە بەرایەتی ئەوقاف بکات تاکو چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە". 

ئا: ئەمیر حەسەن



AM:11:55:24/12/2016