بە وێنە.. کەناڵی KNN دادەخرێت؟

ئەگەرچی ڕۆژمانووسێکی کەی ئێن ئێن ئاشکرایکرد کە ئەگەر هەیە کەناڵی کەی ئێن ئێن دابخرێت بەڵام لە ئێستادا کەناڵەکە خۆی بۆ وەرزێکی نوێی ئامادە دەکات.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی کەی ئێن ئێن لە ئێستا کەناڵەکە سەرقاڵی نوێکردنەوەی خۆیەتی و گۆڕانکاری لە سەرجەم ستۆدیۆ و هەواڵ و بەرنامەکانیدا دەکات.
عەبدولڕەزاق شەریف بەرپرسی میدیای‌ گۆڕان، بە سپی میدیای ڕاگەیاند "سەرباری‌ كاریگەرییەكانی‌ قەیرانی‌ دارایی‌ و هەمو ئەو ئاستەنگانەی‌ لەبەردەمیاندا بون، ئێستا سەرقاڵن بۆ دەستپێكی‌ وەرزێكی‌ نوێی كاركردن لە (KNN) كە خۆی‌ لەگۆڕانكاریی‌ لە ستۆدیۆ و لە ستایل ‌و شێوازی‌ كاری‌ هەواڵ ‌و بەرنامەكانیدا دەبینێتەوە".
پێشتر محەمەد رەوف رۆژنامەنووسی دیاری کەناڵەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا بەناونیشانی"داخستنی كەی ئێن ئێن و خاوەن پۆستەكانی گۆڕان"و نووسیوویەتی " لە ئێستادا دۆخی میدیای گۆڕان لەوپەڕی خراپیدایە و تەنانەت كار گەیشتۆتە ئەوەی بەهۆی نەتوانینی دابینكردنی كرێی مانگی دەستكردەوە كەی ئێن ئێن روبەروی داخستن ببێتەوە، كە بەگژ جەبەروتی دەسەڵاتدا چوەوەو هاوڵاتیانی كوردستانی لە ژێر زەمینە قوڵەكانی گەندەڵی بە ئاگاهێنایەوە".



PM:05:19:25/12/2016