له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی دژ به داعشه‌وه تائێستا 1654 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و نۆ هه‌زارو 707 پێشمه‌رگه‌ی دیكه برینداربوون و و 62 پێشمه‌رگه‌ش بێ سه‌روشوێنن.
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر سه‌رۆكی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان كه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه پێیان دراوه، له 10 ی مانگی شه‌شی 2014 ه‌وه تا 27 ی ئه‌م مانگه 1654 پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی دژ به داعش شه‌هیدبوون".
وتیشی " تائێستا نۆ هه‌زارو 707 كه‌س برینداربوون و 62 پێشمه‌رگه‌ش بێ سه‌روشوێنن".
سه‌رۆكی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی پزیشكی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌كاردایه بۆ پێداچونه‌وه به دۆسیه‌ی 7500 كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر كه 1200 دۆسیه‌یان پێداچونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و 7500 ی دیكه هه‌یه.
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها چه‌ند لیژنه‌یه‌كی دیكه له‌كاردان تایبه‌ت به به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی و ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ریان نه‌بووه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پزیشكی كه له‌ده‌ره‌وه هاتوون 1213 كه‌سیان بینیوه.