کچە کوردە بارزانییەکە وێنەیەکی "وروژێنەری" خۆی بڵاوکردەوە

سازان بارزانی، خانمە نمایشکاری بەناوبانگی کورد وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە جلی مەلەی لەبەرایە و لەگەڵ مێردەکەیدا سەرقاڵی مەلە و یارییە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، سازان بارزانی کە لە ئەمریکا نیشتەجێیە و یەکێکە لە نمایشکارە بەناوبانگە کوردەکان وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ هاوسەرەکەی خەریکی مەلەکردنە.

سازان بارزانی، ساڵی 1989 لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەدایكبووە، پێشتر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)-ی گوتبوو "من لە خێزانێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدایكبووم و بنەماڵەكەم لە كوردستان زۆر ناوبانگیان هەیە، بۆیە كەلتوور و دابونەریتی كوردستانم لەگەڵ خۆم هەڵگرتووە، بەڵام خێزانەكەم لە كارەكانمدا زۆر هاوكاریم دەكەن".
سازان لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوو، لەگەڵ کوڕێکی ئەمەریکی بەناوی ستێڤی هێندرێکس ژیانی هاوژینی پێکهێنا، بەم هۆیەوەش ناوی خۆی لە سازان بارزانی بۆ سازان هێندرێکس گۆڕی.



PM:07:17:28/12/2016