هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی كەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

بەڕێوە بەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەبۆنەی یادەكانی سەری ساڵی تازە سەرجەم هێزە ئەمنیەكانمان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

بەڕێوە بەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا دەنوسێت:" بەبۆنەی سەری ساڵی زاینی یەوە سەرجەم هێزەكانمان خستە حاڵەتی ئامادە باشیەوە، مەفرەزەو هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لە سەرجەم شەقام و كۆڵان و ناو بازاڕو شوێنە گشتییەكان و شوێنە گەشتیارییەكان بونیان دەبێت ولە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكدا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەنددی بەنزیكترین مەفرەزە یان هێزەوە بكەن".

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: ئامادە باشییەكە بەپێی پلانێكی ئامادە كراو هەما هەنگی لە گەڵ سەرجەم هێزە ئەمنیە پەیوەندی دارەكان كراوە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە سەرجەم شاری سلێمانی و شارۆچكەكانی سنوركار كردنی بونیان دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێك پەیوەندیمان پێوە بكەن. لە ڕێگەی هێڵی گەرمی (104) بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی ،یان لە ڕێگەی هێڵی گەرمی ژمارە (105)بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی.



PM:01:08:29/12/2016