گەورەترین خۆپیشاندانی مامۆستایان لە رانیە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ مامۆستایانی ڕانیە گەورەترین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لەبەردەم باخی گشتی ڕانیە بەڕێ کەوتن بەرەو پەروەردەی ڕاپەڕین دواتر لەبەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند تاخواست وویستی مامۆستایان جێ بەجێ نەکرێت ئێمە بایکۆت ناشکێنین سورین لەسەر بایکۆت کردن.

خۆپیشاندەران جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە ھیچ فشارێكی حزبی و حكومی كار ناكاتە سەر ئیرادەی بەرزی مامۆستا یان وە بەڵێنی  بەردەوامی بایكۆتمان دووپات كردەوە بڕیاریشیاندا ڕۆژی شەممە "بەڕێژەیەكی زۆرباش بچین بۆ سلێمانی وورەی بەرزی ڕاپەڕین بگەیەنینە شاری ھەڵمەت و قوربانی".

لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاپەڕین ئەمڕۆ بڵاویانکردوە  كە "هیچ ڕیكخراویك یان لایەنیكی سیاسی بە دەم ڕاست و نوینەری خۆمان نازانین و بەقسەی هیج كامێك لەوانە نەهاتووینە سەر شەقام و شەقامیش چۆڵ ناكەین و بۆ هەر پرسیكی چارەنوسساز دەگەڕینەوە بۆ ڕای مامۆستایانمان بەردەوام دەبین تا ئەوكاتەی داواكاریەكانمان جی بەجی دەكرین.

ئامادەبوونیشمان ئەمرۆ لەسەر شەقام سەلمینەری ئەو ڕاستیەیە كە ئیمە سەربەخۆین. بۆ بەرچاوڕوونی هەموولایەك ڕایدەگەینین لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ گشت دەستەكانی نارازی سەرجەم شوینەكان كۆبووینەوە لە شاری سلیمانی بڕیارماندا نەرمی بنوینین لە داواكاریەكانمان بۆ دەستپیكردنەوەی پرۆسەی خویندن بۆ ئەوەی گلەیی كەس و كاری خویندكاران ببڕین و بزانن ئیمەی مامۆستایان لەبەر خاتری ئەوان و پەرۆشیمان بۆ پرۆسەكە چاوپۆشیمان لە كۆمەلیك لە داواكاریەكانمان كردووە.

چەند داواكاریكی تازەمان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار كرد بە ئومیدی ئەوەی بۆمان جی بەجی بكرین بەلام بەداخەوە ئەوان نابەرپرسانەو دوور لە پەرۆشیان بۆ پرۆسەی خویندن گشت داواكاریەكانیان ڕەتكردەوەو لیرەو لەوێ لەڕیی هەندێك دەستەو ریكخراوی حیزبی بی گەرانەوە بۆ ڕای ئیمە دەنگۆی شكاندنی بایكۆتیان بلاوكردەوە، هەر لەبەر ئەم هۆكارانە ڕایدەگەینین بایكۆت بەردەوامە ناگەرینەوە هۆلەكانی خویندن و داواكارین هەرچی زووە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لایەنی پەیوەندیدار وەلامی داواكاریەكانمان بداتەوەو
چونكە لەڕوودانی هەر ئەگەریكی نەخوازراو بۆسەر پرۆسەی پەروەردە لایەنی دەسەلات بە بەرپرس دەزانین".

ئەمیرحەسەن.. ڕانیە



PM:03:41:29/12/2016