خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی سپێدە وازی هێنا

ئاشتی باتاسی خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی کەناڵی سپێدە  وازھێنانی خۆی لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کەناڵی ئاسمانیی سپێدە ڕاگەیاند

ئاشتی باتاسی، سەبارەت بە وازهێنانی بە باسی ڕاگەیاند: "دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر گەیشتم بەو ئەنجامەی ئەم بڕیارە بدەم، بەڵام وازھێنانم لە کەناڵەکە و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، وازھێنانی یەکجارەکی لە پیشەکەم نییە".

ئاشتی باسی لەوەکردووە تا ئێستا هیچ شوێنێکی بۆ کارکردن دیاری نەکردووە و دەڵێت "ئێستا ھیچ بەرنامەیەکم نییە، بەڵام لەگەڵ شوێنێک کار دەکەم، کە لەگەڵ مندا بگونجێت".
سەبارەت بە هۆکاری وازهێنانیشی ئامادە نەبووە ئاشکرای بکات و وتوویەتی "ئەم بڕیارەم لە تووڕەییدا نەبووە و دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر، ئەم بڕیارەم داوە".


PM:05:25:29/12/2016