به‌ڕێوبه‌ری دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی هه‌ولێر ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ به‌غدا
گه‌یشتونەتە رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بڕی سوته‌مه‌نی زیاتر بۆ پارێزگای هه‌ولێر
ره‌وانه بكات.
مستەفا تەھا بەڕێوەبەری دابەشكردنی سوتەمەنی ھەولێر بە کوردستان ٢٤ی رایگەیاند
"لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتوینەتە ئەنجامێك كە بڕێكی باشی نەوتی
سپیمان بۆ بنێرن".
هەروەها وتوشییەتی "تا ئێستا بڕی 10 ملیۆن لیتر سوتەمەنی
گەیشتوەتە عەمبارەكانمان، بەڵێنیانداوە كە بڕی زیاتر بنێرن، ئێستا پرۆسەی
دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكانە و بەردەوامین لە دابەشكردنی بەسەر
ھاووڵاتیان".