وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی پارەی ئەم چینە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق بڕی ٤٢٥ ملیار دیناری عێراقی تری وەک پارەی جووتیاران لە بری گەنمی وەرگیراو خەرج کردووە و رەوانەی وەزارەتی بازرگانی کردووە و بڕیارە لە هەفتەی یەکەمی ساڵی نوێدا دەست بەدابەشکردنی بکێت.

بەشار موشیرئاغا ئەندامی لیژنەی کشتوکال لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی وشەی راگەیاندووە "بەپێی دوایین زانیاریمان وەزارەتی دارایی عێراق بڕی٤٢٥ ملیار دیناری وەک پارەی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٦خەرج کردووە و رەوانەی وەزارەتی بازرگانی عێراقی کردووە، دووپاتی کردەوە کە بڕیاریان داوە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا و لە هەفتەی یەکەمی ساڵی نوێ دەست بە دابەشکردنی ئەو پارە بکرێت بەسەر جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش"

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لەبەر ئەوەی لە پارێزگاکانی خوارووی عێراق بۆ ئەمساڵانە بەرهەمی گەنمیان کەم بووە و زۆرینەی هی هەرێمی کوردستانە، بۆیە پشکی شێر لەو پارەی دابەش دەکرێت بۆ جووتیارانی کوردستانە، چونکە پێشتر ٥٠٠ ملیار دیناری تر خەرج کراوە و هەمووی دراوە بە جووتیارانی عێراق و پشکی هەرێم لەو پارەیە نەدرا.

موشیر ئاغا وتوشییەتی ، بڕیار بوو هەر ئەمساڵ هەموو پارەی جووتیاران بدرێت، بەڵام بەهۆی جیاکردنەوەی ناوی جووتیارانی ٢٠١٦ لە ساڵەکانی ٢٠١٤و٢٠١٥و جارێکی تر پێداچوونەوە بەناوەکان وای کرد خەرجکردنی تەواوی پارەکە دوا بکەوێت. کە پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ٧٠٠ملیار دینار دەبێت.



PM:07:55:29/12/2016