پەرلەمانتارێک: بۆ جۆزەی 20 ئەمپیری تەنها لە سلێمانی؟

پەرلەمانتاری کوردستان د. عیزەت سابیر لە پەیامێک بۆ پارێزگاری سلێمانی دەڵێت" بۆ دانانی جۆزەی ٢٠ ئەمپێری تەنها لە سلێمانی جێبەجێبکرێت".

لە پەیامەدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێرارداوەو د. عێزەت سابیر دەڵێت" بە دڵ حەز دەکەم کارەبای ماڵەکەم و شارەکەم و هەرێمەکەم لە ئێستا باشتر بێت، بەڵام جۆزەی 20 ئەمپیری بۆ بە تەنهالە پارێزگای سلێمانی؟ ئەی لە هەولێر و دهۆک؟".
دەقی پەیامەکە

پەیامێک بۆ:
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی
بە بڕیاری جۆزەی 20 ئەمپێری بچنەوە.
*بە دڵ حەز دەکەم کارەبای ماڵەکەم و شارەکەم و هەرێمەکەم لە ئێستا باشتر بێت، بەڵام جۆزەی 20 ئەمپیری بۆ بە تەنهالە پارێزگای سلێمانی؟ ئەی لە هەولێر و دهۆک؟ 
*چی گرەنتیەک هەیە دوای ئەم پرۆسەیە پێدانی کارەبای سلێمانی زیاتر بێت لە هەولێر و دهۆک؟
*بۆ لە چلەی زستان ئەیکەن بۆ لە پایز و بەهار نەتانکرد؟ 
* پاریش ئەم بابەتەتان وروژاند و وەستا، هیوادارم بۆ ئەوە نەبێت جۆزەکان کڕدرابێت و نەتانەویت خەسار ببێت؟
*بۆ پارەکەی هاووڵاتی بیدات لەم قەیرانە کە نزیکەی 10 ملیۆن دۆلارە؟
*جۆزە لەسەر سەعاتی کارەبای ماڵان دادەنێیت چی گرەنتیەک هەیە کە هاووڵاتی لێی نەکاتەوە بۆ ئەوەی ئاوی گەرمی هەبێت چۆن پارێزگاری ئەم پرۆسەیە دەکەیت.
*دەڵێن 19 کۆمپانیا کارەکە دەکەن بەڵام لە سەرچاوەکەوە یەک کەسە جۆزەکان دەهێنێت و قازانجە گەورەکە بۆ یەک کەسە.
*تکایە ئەمەش مەکەن بە کارەساتی سەعاتی ئاوی مالان 45 هەزار دیناریان لە هاووڵاتیان وەرگرت کە بە نرخیکی زۆر هەرزانتر دەبوو بکرایە.
*تکایە ئەمەش مەکەن بە کارەساتی کارتی زیرەکی بەرهەمە نەوتیەکان 10 هەزار دیناریان لە هاووڵاتیانی سلێمانی وەرگرت و نە کارتەکەیان پێدان و نە نەوتیشیان پێدان.
تکایە خەڵکی سلێمانی لەوە هەژارتر مەکەن. بە بڕیارەکەتان بچنەوە.



PM:12:29:30/12/2016