پۆلیس و ئاسایشی هەولێر كەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە و بە هەمانگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان داڕشتووە و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بە میدیاكانی راگەیاند" بە بۆنەی نزیكبوونەوەی سەری ساڵی تازەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر، پۆلیسی هاتوچۆ و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنی تۆكمەیان داڕشتووە".

ناوبروا ڕوونیشی كردەوە " قۆناغی یەكەمی پلانەكە لە 25ی ئەم مانگەوە دەستی پێكردووە و شەوی سەری ساڵیش سەرجەم هێزەكان باری ئەمنیی ئەو شوێنانە دەپارێزن كە ئاهەنگیان تێدا ساز دەكرێت، بە تایبەتی عەنكاوە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەشی دا، لە شەوی سەری ساڵدا تیمەكانی پۆلیسی هەولێر و ئاسایش، بەناو شاردا دەگەڕێن و باری ئەمنیی ناوشار و دەرەوەش بە وردی دەخەنە ژێر كۆنتڕۆڵەوە.



PM:05:30:30/12/2016