به‌رپرسی مه‌كته‌بی كاروباری شه‌هیدانی یه‌كێتی، بۆ دواڕۆژ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو "سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی به وه‌زیری شه‌هیدان داوه له ساڵی نوێ‌دا موچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت و دوانه‌خرێت".
هه‌ژار حه‌سه‌ن كوێستانی، بە ماڵپەڕی دوا رۆژی راگەیاندووە " کۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری شه‌هیدان سه‌ردانی مه‌كته‌بی كاروباری شه‌هیدانی یه‌كێتی كرد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانی چه‌ند مانگه‌یان "به‌سه‌دان سكاڵایان" ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی كاروباری شه‌هیدانی یه‌كێتی كرد.
لە درێژەی قسەکانیدا ناوبراوە وتی "سه‌رجه‌م سكاڵاكانمان ئاراسته‌ی وه‌زیری شه‌هیدان كرد ئه‌وانیش سكاڵاكانیان كردۆته پێشنیار بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
به‌رپرسی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "داوایان له وه‌زیری شه‌هیدان كردووه كه‌سوكاری شه‌هیدان له پێشینه‌ی عه‌قار و پاره‌ی كاره‌با ببه‌خشرێن، چونكه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له ئێستادا كه‌سوكاری شه‌هیدان ناتوانن ئه‌و پاره‌یه بده‌نه‌وه حكومه‌ت و وه‌زیری شه‌هیدان به‌ڵێنیدا ئه‌م داواكاریانه له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكاته پێشنیار‌و بڕیاری له‌باره‌وه بۆ وه‌ربگرێت".