بارزانییەکان پێشوازیان لە ئۆلاند کرد

ئەمڕۆ سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا ئۆلاند سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسەرور بارزانی و سیراون بارزانی پێشوازی لێکراو تاکە کەسێک کە پارتی نەبوو لە وەفدی پێشوازیدا، ئەویش شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بوو.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢/١/٢٠١٧ لە فڕۆکە خانەی هەولێر، پێشوازیکرا لە فرانسوا ئۆلاند سەرۆکی فەرەنسا کە جاری دووەم بوو لە دوای شەری داعشەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

شاندێكی باڵا یاوەری فرانسوا ئۆلاند دەكات و دیارترین ئەندامی شاندەكە ژان ئیڤ لو دریان، وەزیری بەرگریی فەرەنسایە، بڕیارە دوای پشوویەکی کورت ئۆلاند و بارزانی سەردانی هێزێكی پێشمەرگە لە بەرەیەكی شەڕ دەكەن.



PM:03:27:02/01/2017